جومانه غه‌لای: كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ئاشكرا ده‌كات و جه‌خت له گرنگی به‌شداریكردنی چاودێرانی بیانی و نێوخۆییش ده‌كاته‌وه.
جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆكانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت. ئاشكراشی ده‌كات، كۆمیسیۆن ده‌ستیكردووه به نوێكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌ران.
غه‌لای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، عه‌باس فه‌تلاوی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن فه‌رمانیكردووه به دروستكردنی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ دیاریكردنی تێچوو، فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه، جیا له لیژنه‌ی ناوبژیكارانیش.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ده‌ستمانكردووه به ئاماده‌كارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌رده‌وامیشین.
باسی له‌وه‌شكرد، به‌گوێره‌ی سێیه‌م چاكسازیكردن له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان، پسووله‌ی بایۆمه‌تری بۆ ده‌نگدان پشتی پێده‌به‌سترێت، جیا له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی، به ده‌ستیش ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه، كۆمیسیۆن گرنگی به چاودێرانی ناوخۆیی، بیانی، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوخۆییه‌كان، میدیا، پارته سیاسییه‌كان و ده‌نگده‌ران، ده‌دات، كه رۆڵی كاریگه‌ریان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، له‌پێناو دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی، لیژنه‌یه‌ك له چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن پێكهێنراوه.
ده‌شڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراقیش بودجه‌ی پێویستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دابین ده‌كات، وێڕای ئاسانكاریكردن له بواره‌كانی ئه‌منی، ئیداری و لۆجستی، بۆ پشتگیریكردن له به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.