ناسیح غه‌فوور: ده‌بوایه رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرابا
K24 – هەولێر:
چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به په‌سه‌نكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌بوایه ئه‌و رێكه‌وتنه جێبه‌جێ بكرابایه، كه له نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان واژوو كرابوو.
دكتۆر ناسح غه‌فوور چاودێری سیاسی، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ده‌بوایه كار به رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نی شیعه‌كان و هه‌رێمی كوردستان بكربایه، نه‌وه‌ك بێن و مادده به مادده كێشه بۆ پڕۆژه‌كه دروست بكه‌ن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتی: "تایبه‌ت به مادده‌ی 14، ده‌بوایه لایه‌نه كوردستانییه‌كان به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه یه‌كده‌نگبووان، لایه‌نی یه‌كێتی و شیعه‌كان ئه‌وه‌یان خسته نێو بڕگه‌یه‌كی كه له‌كاتی بوونی ناكۆكی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ببه‌ستێ".
ده‌شڵێت: "له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق، هه‌وڵدرا پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وكات سه‌رۆك بارزانی رێگربوو و نه‌یهێشت".
شه‌وی (10/11ـی حوزەیرانی 2023) بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکرا کە تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن بە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە، "گشت داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژمارێكی بانكیدا كۆده‌كرێنه‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپشك ده‌كرێت به خه‌رجكردنی ئه‌و داهاته و له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه چاودێری ده‌كرێت و گشت ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ی دیكه داده‌خرێن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراونه‌ته‌وه.
لە بڕگەی دووەمیشدا ئاماژە بەوەکراوە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وردبینی له ژمارەکان ده‌كه‌ن و چاودێری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بواره واژۆكراون له‌باره‌ی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتەوە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ڵده‌ستێت به پێداچوونه‌وه‌ی مانگانە و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری لە وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌کات.
لە بڕگەی سێیەمی ماددەکەشدا، باس لەوەکراوە، ئەو هەژمارە بانکییەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە، لەگەڵ سەرجەم زانیارییەکانی ناوەوە و بەرهەمەکانی لەلایەن کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتییەوە وردبینی دەکرێت و راپۆرتی خولیی پێشکەش بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان دەکرێت.
لە بڕگەی چوارەمیشدا، بەیاننامەی دارایی ساڵانە و نیوە ساڵانە بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وردبینیکەری سەربەخۆ (کۆمپانیای نێودەوڵەتی) پێشکەش دەکرێت و کۆپییەکی پەسەندکراوی دەدرێتە وەزارەتی دارایی فیدراڵی.
لە بڕگەی دواتریشدا هاتووە، لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێکدەهێندرێت بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە ماوەی پێشوو لە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کەرتی نەوت و گازەوە هەیە لە هەرێم و پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و هەرێم و هاتنە دەرەوە بە دیدگایەک کە بەپێی دەستوور و قبووڵکراوی هەردوولا بێت و بتوانێت بۆ قۆناغی پێشوو یه‌كلایی بكاته‌وه.
لە بڕگەی شەشەمی ماددەی 14ـشدا ئاماژەی بەوەکراوە، لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، بڕگەکانی ئەم مادەیە (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م) جێبەجێ دەکرێن و تا ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز كاری پێده‌كرێت.
لە بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14ـشدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کاتێک هەر جیاوازییەک لە دیدگاکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت سەبارەت بە مافەکان، ئەو پابەندبوون و میکانیزمانەی لە بڕگەکانی ئەم یاسایەدا هاتووە، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو لایەن پێکدەهێنن بۆ رەچاوکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە وادەی پێکهێنانییەوە تا پەرلەمانی عێراق بڕیاری گونجاو بدات کە لە ماوەی 30 رۆژدا راسپاردەکانی پێشکەشدەکات.
هەروەها بڕگەی هەشت بۆ ماددەی 14 زیادکرا، کە لە دوو خاڵ پێکهاتووە و ئاماژە بەوە دەکات، لەکاتی بوونی کێشە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی بەهۆی پابەندنەبوون یان جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی سەرەوەی ماددەکە، ئەوا پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ داوای شایستە داراییەکانیان بکەن لە حکومەتی عێراق.