نه‌جیبه نه‌جیب: ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت، پرسی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت، پرسی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت. گوتیشی: " پاشه‌كه‌وتی مووچه شایسته‌ی یاسایی فه‌رمانبه‌رانه".
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پاشه‌كه‌وتی مووچه شایسته‌ی یاسایی فه‌رمانبه‌رانه، كه له دۆخێكی تایبه‌ت بڕیاری لێدرا.
نه‌جیبه نه‌جیب هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌بوایه زووتر كار بۆ پرسی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه بكرابا".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت، پرسی پاشه‌كه‌وت جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه عێراق خاوه‌نی گه‌وره‌ترین بودجه‌یه له مێژووی خۆیدا، كه نزیكه‌ی 200 ترلیۆن دیناره.
ده‌شڵێت: "چه‌ندین ده‌قی یاسایی هه‌بوونه، چوونه‌ته ناو پڕۆژه‌ی یاسای بودجه، جێبه‌جێ نه‌كراون، بۆیه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیراده‌ی سیاسی، بۆیه پرسی بودجه پێوه‌رێكی میزاجی و پڕ له به‌رژه‌وه‌ندییه".
شه‌وی (10/11ـی حوزەیرانی 2023) بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکرا کە تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن بە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە، "گشت داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژمارێكی بانكیدا كۆده‌كرێنه‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپشك ده‌كرێت به خه‌رجكردنی ئه‌و داهاته و له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه چاودێری ده‌كرێت و گشت ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ی دیكه داده‌خرێن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراونه‌ته‌وه.
لە بڕگەی دووەمیشدا ئاماژە بەوەکراوە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وردبینی له ژمارەکان ده‌كه‌ن و چاودێری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بواره واژۆكراون له‌باره‌ی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتەوە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ڵده‌ستێت به پێداچوونه‌وه‌ی مانگانە و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری لە وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌کات.
لە بڕگەی سێیەمی ماددەکەشدا، باس لەوەکراوە، ئەو هەژمارە بانکییەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە، لەگەڵ سەرجەم زانیارییەکانی ناوەوە و بەرهەمەکانی لەلایەن کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتییەوە وردبینی دەکرێت و راپۆرتی خولیی پێشکەش بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان دەکرێت.
لە بڕگەی چوارەمیشدا، بەیاننامەی دارایی ساڵانە و نیوە ساڵانە بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وردبینیکەری سەربەخۆ (کۆمپانیای نێودەوڵەتی) پێشکەش دەکرێت و کۆپییەکی پەسەندکراوی دەدرێتە وەزارەتی دارایی فیدراڵی.
لە بڕگەی دواتریشدا هاتووە، لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێکدەهێندرێت بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە ماوەی پێشوو لە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کەرتی نەوت و گازەوە هەیە لە هەرێم و پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و هەرێم و هاتنە دەرەوە بە دیدگایەک کە بەپێی دەستوور و قبووڵکراوی هەردوولا بێت و بتوانێت بۆ قۆناغی پێشوو یه‌كلایی بكاته‌وه.
لە بڕگەی شەشەمی ماددەی 14ـشدا ئاماژەی بەوەکراوە، لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، بڕگەکانی ئەم مادەیە (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م) جێبەجێ دەکرێن و تا ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز كاری پێده‌كرێت.
لە بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14ـشدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کاتێک هەر جیاوازییەک لە دیدگاکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت سەبارەت بە مافەکان، ئەو پابەندبوون و میکانیزمانەی لە بڕگەکانی ئەم یاسایەدا هاتووە، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو لایەن پێکدەهێنن بۆ رەچاوکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە وادەی پێکهێنانییەوە تا پەرلەمانی عێراق بڕیاری گونجاو بدات کە لە ماوەی 30 رۆژدا راسپاردەکانی پێشکەشدەکات.
هەروەها بڕگەی هەشت بۆ ماددەی 14 زیادکرا، کە لە دوو خاڵ پێکهاتووە و ئاماژە بەوە دەکات، لەکاتی بوونی کێشە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی بەهۆی پابەندنەبوون یان جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی سەرەوەی ماددەکە، ئەوا پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ داوای شایستە داراییەکانیان بکەن لە حکومەتی عێراق.