ئێران: ئەمەریکا رێگری لە عێراق دەکات قەرزەکانمان بداتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دابینکردنی گاز بۆ عێراق دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئەمەریکا رێگری لە عێراق دەکات قەرزەکانمان بداتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی حوزەیرانی 2023، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لەبارەی فرۆشتنی گاز بۆ عێراق و نەدانەوەی شاییستە دارییەکانی فرۆشتنی ئەو گازە قسەیکرد و ئاماژەی بەوە دا، "پابەندن بە دابینکردنی گاز بۆ عێراق و بە نەرمی و لێبوردەیی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بەڵام بەردەوامی هاوکاری نێوانمان پێویستی بە هاوکاری زیاتری لایەنی عێراقییه."
وەکو ئەوەی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژەی پێ دەدات، "به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مەریكاوه" له ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن عێراق بوونه‌ته‌وه.
بەگوتەی كه‌نعانی، ئه‌مەریكا كێشه بۆ دانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی فرۆشتنی گاز لەلایەن عێراقەوە دروست ده‌كات، دوای گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی شایه‌تی ئازادبوونی به‌شێك له شایسته‌كانیان بوون.