کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بە یەکجارەکی لە بازاڕەکانی رووسیادا کشایەوە

باڵەخانەی لقێکی کۆمپانیای ئیسوزو
باڵەخانەی لقێکی کۆمپانیای ئیسوزو

K24 - هەولێر

کۆمپانیای ئیسوزوی ژاپۆنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، بەیەکجاری لە بازاڕەکانی رووسیادا کشایەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆنی کەوتوون، ئیسوزو بڕیاری کۆتایی خۆی لە بارەی بازاڕەکانی رووسیاوە داوە، بەمپێیەش کۆمپانیاکە کە دوای سەرەتا هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیا و لە ئاداری 2022ەوە بەهۆی کێشەی دابینکردنی پارچەی یەدەگەوە بەرهەمهێنانی وەستاندبوو، لە نیسانی 2022 تا ئاداری 2023  بڕی 1.7 ملیار یەن (12 ملیۆن دۆلار) زیانی کردبوو.

لە کۆتا بەرەوپێشچوونیشدا کۆمپانیای ئیسوزو بڕیاریدا کە بەهۆی کێشەی دابین نەکردنی پارچەی یەدەگ، وەستانی بەرهەمهێنان و زیانی مادییەوە، درێژە بە بەرهەمهێنان نادات و لە بازاڕەکانی رووسیادا کشایەوە.

کۆمپانیا ژاپۆنییەکە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی و نزیکەی 200 کارمەندی بە کۆمپانیای بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێلی رووسیی "سۆڵەرز" فرۆشتووە.

ئیسوزو لە ساڵی 2008دا دەستی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە رووسیا کرد و بەگوێرەی کۆتا زانیارییەکان کە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردوونەتەوە، کۆمپانیاکە لە ساڵی 2021دا سێ هەزار و 700 ئۆتۆمبێلی لە رووسیا بەرهەمهێناوە.