سوودانی و عه‌لاوی تاووتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراقیان كرد
K24 – ھەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی حزبی ویفاقی نیشتمانی، پرسه سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراقییان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی پارتی ویفاقی نیشتمانی عێراقی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقییان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پاڵپشتیكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، به ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی دۆخی هاووڵاتییان و دابینكردنی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، دووپاتكرایه‌وه.