لە یاری کۆتایی جامی عێراق، یانەی قوەجەوییە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی هەولێری بردەوە

K24 – هەولێر:    

لە یاری کۆتایی جامی عێراق یانەی قوە جەوییە بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە یانەی هەولێری بردەوە و بۆ جاری شەشەم توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

یاری کۆتایی جامی عێراق کە لە نێوان یانەی هەولێر و یانەی قوەجەوییە لە یارگەی شەعبی شاری بەغدا بە ئامادەبوونی دەیان هەزار هاندەر بەڕێوەچوو، یانەی قوەجەوییە توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی هەولێر بباتەوە و بۆ جاری شەشەم توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

یاری کۆتایی جامی عێراق لە سۆشیال میدیای کوردستان24 کە دەنگیی کۆمێنتار هەرێم قەرەناوی، دەگوازرایەوە و بە زیاتر لە 47 هەزار بینەر دوو بەرامبەری میدیاکانی دیکە بینەری هەبوو.