خه‌زعه‌لی: هیچ هێزێك ناتوانێ سه‌قامگیری عێراق تێكبدات
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێزێك ناتوانێ سه‌قامگیری عێراق تێكبدات و گوتیشی: "رۆیشتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌رێكی مسۆگه‌ره".
قه‌یس خه‌زعه‌لی سكرتێری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌ق له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقییه رایگه‌یاند، تێكدانی سه‌قامگیری عێراق خه‌یاڵه و هیچ هێزێك ناتوانێ سه‌قامگیری عێراق تێكبدات.
خه‌زعه‌لی راشیگه‌یاند، هاتنی سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له‌لایه‌ن میدیاوه گه‌وره كرا، زانیاری ته‌واومان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه هه‌یه.
سكرتێری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلولحه‌ق هه‌روه‌ها گوتی: "ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق 2500 سه‌ربازه و یه‌ك دانه‌ی دیكه زیاد نابێت، گۆڕانكارییه‌كان له ریزه‌كانی ئه‌و سوپایه، به زانیاری حكومه‌تی عێراقییه‌وه ده‌كرێت.
خه‌زعه‌لی باسی له‌وه‌شكرد، عێراق توانای هه‌یه به‌رگری له‌خۆی بكات، ئه‌و فیرقه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتوون، بۆ سووریایه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، داوا له خه‌ڵكی ئه‌نبار ده‌كه‌ین، خۆیان له ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزن.
گوتیشی: رۆیشتنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌رێكی مسۆگه‌ره، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ئه‌وه ده‌زانن، داعش چیتر پاساو نییه.