شەهریار حەسەن گۆرانی تۆ بارانی کلیپ کرد

شەهریار
شەهریار

K24 - هەولێر:

شەهریار حەسەن نوێترین بەرهەمی خۆی بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد، کە گۆرانیەکی نوێیە بە ناونیشانی "تۆ بارانی تۆ ژیانی"، کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و دابەشکردنی فەریدی موزیسیان و حوسێن ئاسۆیە.

شەهریار لە بارەی گۆرانیەکەیەوە دەڵێت: لە دوای گۆرانی یادگاری پشووێکم لە بەرهەمەکانم وەرگرت، ئێستاش لەگەڵ ستافێکی پڕۆفیشناڵ دەستمان کردەوە بە تۆمارکردنی گۆرانی تۆ بارانی، کە بە گۆرانییەکە تێنوویەتی رۆح دەشکێنێت و تایبەت بە عاشقان گوتراوە و گۆرانیەکی سڵۆیە و دەروونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە و جیاوازە لە بەرهەمەکانی پێشوومدا، بۆیە لەگەڵ زیاد ساڵحی دەرهێنەر کاری وێنەگرتن و کلیپ کردنی ئەو گۆرانیەمان بە کۆتا هێنا و لە ماوەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە.