بە وێنە؛ خۆپیشاندانی ئەمڕۆی دهۆک دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق

خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی دهۆک دژی سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: باوەڕ کەمەکی
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی دهۆک دژی سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان - فۆتۆ: باوەڕ کەمەکی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئەیلوولی 2023، هەزاران هاووڵاتیی دهۆک لە دژی بڕیارەکانی حکومەتی ئێستای عێراق و رەوانەنەکردنی شایستە دارییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو ئەوەی لە یاسای گشتیی بودجەی ساڵانی دارایی 2023، 2024 و 2025ـدا هاتووە، خۆپیشاندایان ئەنجام دا.

خۆپیشاندانەکە لە پارکی نەورۆز بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکانی شاری دهۆک بەڕێوەچوو.

و

خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی عێراق کرد پابەندی دەستوو و یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بێت و رێککەوتنەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

و

لەو بارەیەوە  مەلا ئەنەس دۆسکی، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک بە کوردستان24ی رایگەیاند، ئامانج لە خۆپیشاندانەکە گەیاندنی پەیامێکە بۆ پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا فشارێک لەسەر حکومەتی عێراقی بکەن سیاسەتەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

و

دوێنێ گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای هەموو گفتوگۆ و دانووستانەکان لەگەڵ بەغدا، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 500 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەمەش لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە 940 ملیار دینارە و ئەوەی حکومەتی عێراق دەینێرێت بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات.

و

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، ئەمەی ئێمە لە حکومەتی عێراقی دەیبینین لە حکومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردنە و تێکەڵکردنی مافی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

و
وو