دكتۆر فه‌رهاد كاكه‌یی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له رووكه‌شدا باشه، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا خراپه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك رووكه‌ش باشه، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا خراپه.
دكتۆر فه‌رهاد كاكه‌یی مامۆستای زانكۆ، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌غدا بچووكترین مافی هاووڵاتییانی خۆی دابین ده‌كات، بۆ نموونه ئه‌و عێراقیانه‌ی پێشتر ئاواره‌ی سعوودیه بوون و گه‌ڕانه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌غدا بڕی دوو ملیۆن دیناری وه‌ك قه‌ره‌بوو دا به منداڵه‌كانیان، به‌ڵام ئاماده نییه قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه.
كاكه‌یی هه‌روه‌ها گوتی: "به‌غدا هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت، بۆچوونی سیاسی ئه‌وان به‌و شێوه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگایه‌كی ژێر ده‌سته‌ی خۆیان بێت".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ پێی وایه سیاسه‌تی زۆرینه و كه‌مینه له عێراقدا پێڕه‌و ده‌كرێت و گوتی: "ئه‌مه سیاسه‌تكردنێكی ناته‌ندروسته، ناكرێت به‌مشێوه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له عێراق ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ستوه‌ردان له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌هه‌رێمی كوردستان پیاوی ده‌وڵه‌تداری هه‌یه و له عێراق نییه.