داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه له به‌بارمه‌تگرتنی هاووڵاتییانی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه ده‌كات
K24 – هەولێر:
داواكارى گشتى ئه‌ڵمانیا به گومانى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس ده‌ستیان له كوشتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بارمته‌كان و به‌تایبه‌ت هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌یه له چوارچێوه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى بزووتنه‌وه‌كه كردیه سه‌ر ئیسرائیل، ده‌ستى به ڵكۆڵینه‌وه كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) داواكارى گشتى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له‌باره‌ى ئه‌و گومانانه‌ى له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس هه‌یه له كوشتنى بارمته‌كان له رۆژانى هێرشه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى 7ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023 بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
گوته‌بێژى داواكارى گشتى ئه‌ڵمانیا له شارى كارلسروه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه دژى چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس.
چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زیاتر له 100 بارمته‌یان له كه‌رتى غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رۆژی دوو شه‌ممه 9ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023 دووپاتى كرده‌وه هاووڵاتیانى ئه‌ڵمانى له‌نێو ئه‌و بارمتانه‌دان كه بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له چوارچێوه‌ى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌رى كردوون هه‌رچه‌نده ژماره‌یان به وردى دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وان جگه‌له ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئیسرائیلى، هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانیشن.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه (10ـی تشرینى یه‌كه‌مى 2023) ئۆلاف شولتس، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا راگه‌یاند، به چڕى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كار بۆ دۆزینه‌وه و ڕزگاركردنى بارمته‌كان و ونبووه‌كان ده‌كه‌ن. گوتیشى، ته‌واوى هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ین بۆ گه‌ره‌نتى ئازادى و ژیانى هاووڵاتییه به بارمه‌ته گیراوه‌كانیان.
رۆژنامه‌ى "بیڵد"ـی بڵاوى كرده‌وه، خانه‌واده‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى وه‌ك بارمته له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، داواى هاوكاریان له حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا كردووه بۆ ڕزگاركردنى بارمته‌گیراوه‌كانیان.
رێكخراوى "زاكا"ـی نا حكومى ئیسرائیلى كه كارى پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیىیه رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ى 250 كه‌س كه له‌نێویاندا ئیسرائیلى و بیانى هه‌ن، له‌و شه‌وه ئاهه‌نگه‌ى له بیابانى نه‌قه‌ب له نزیك غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له‌لایه‌ن چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس هێرشى كرایه سه‌ر، هه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رفێندران و تا ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به‌پێى یاسى ئه‌ڵمانیا، داواكارى گشتى ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ش ده‌كات كه دژ به هاووڵاتیانى ده‌كرێت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ش بێت.
گوته‌بێژى داوكارى گشتى ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ش، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و گرووپه ئیسلامییه چه‌كداره‌كانى فه‌ڵه‌ستینى به رێكخراوێكى تیرۆریستى ده‌زانن.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)ـیان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، له 1000 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 850 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 4450 كه‌س.