له شه‌ڕێكه‌وه به‌ره‌و شه‌ڕێكی دیكه.. ئۆكرانییه‌كان دووباره له ئیسرائیله‌وه راده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به‌هۆی جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا به‌نیازه هاووڵاتییانی له ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بگوازێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (پۆڵیتیكۆ)ـی ئه‌مه‌ریكی، به‌هۆی جه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل، كیێڤ له پلانیدایه هاووڵاتییانی له ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بگوازێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌م كاروانی گواستنه‌وه‌ی ئۆكرانییه‌كان له ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و رۆمانیا ده‌ستپێبكات و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش كاروانێكی دیكه له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێده‌كه‌وێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، نزیكه‌ی 1000 ئۆكرانی داوای گوستنه‌وه‌یان له ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا كردووه، جیا له‌وه‌ش 200 ئۆكرانی له غه‌ززه گه‌مارۆدراون.
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئۆكرانییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا به‌ره‌و ئیسرائیل رایانكرد، به ئومێدی ئه‌وه‌ی له مردن رزگاریان بێت، دووباره به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌ماسه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن له ئیسرائیله‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا رابكه‌ن.
هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانی به‌ناوی ڤیكتۆریا گریشینگۆ ماوه‌ی 10 رۆژه له ئۆكرانیاوه به‌ره‌و ئیسرائیل رایكردووه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پشووی دا و دووباره جه‌نگ یه‌خه‌ی گرته‌وه، ئه‌و به رۆژنامه‌ی (پۆڵیتیكۆ)ـی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، له جه‌نگێكه‌وه به‌ره‌و جه‌نگێكی دیكه راده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له به‌یانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری 2023، له خه‌و هه‌ڵسام، هاوشێوه‌ی به‌یانییه‌كه‌ی 24ـی شوباتی 2022 بوو، جه‌نگ ده‌ستیپێكرد، له میدیاوه ده‌گوترا، حه‌ماس هێرشی كردووه، 1300 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن، وێڕای زامداربوونی سه‌دانی دیكه.
ڤیكتۆریا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان هه‌ردوو جه‌نگ بكه‌م، هه‌ستمكرد حه‌ماس وه‌كو رووسه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد، هێرش و نه‌هامه‌تییه‌كان هاوشێوه بوون.
ڤكتۆریا پێیوایه، وا باشتره بچێته‌وه ئۆكرانیا.
جه‌نگی ئۆكرانیا – رووسیا له 24ـی شوباتی 2022 هه‌ڵگیرسا، وێڕای ئه‌وه‌ی له حه‌وتی ئۆكرتۆبه‌ری رابردووی ئه‌مساڵ، جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد.