ئیلۆن مەسک داوا لە زێلێنسکی دەکات لەگەڵ پوتن دانوستان بکات
K24 - هەولێر
ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) داوای لە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کرد، دانوستان لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا بکات.
مەسک لە پەیامێکدا لەگەڵ بلۆگەر لێکس فریدمان گوتی: زێلێنسکی دەبێت دانوستان بۆ ئاشتی لەگەڵ پوتن دەستپێبکات، ئامۆژگاری دەکەم، چیتر گەنجانی ئۆکرانیا بە کوشتن نەدەن، پێویستە هەرچی زووە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا گفتوگۆ بکەن".
ئیلۆن مەسک، هۆشداریدا لەوەی دۆخی بەرە و هاوسەنگی هێز گۆڕاوە و بەردەوامبوونی هێرشەکە زیانێکی زۆر بە هێزەکانی ئۆکرانیا دەگەیەنێت.
پێشتر ڤالێری زالوگنی، فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، "هیچ پێشەکەوتنێک لەبەرەکانی شەڕ نابینرێت بەرامبەر بە رووسیا".
رووسیا بەردەوام ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان دەربڕیوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، بە یاسا دانوستانیان لەگەڵ رووسیا قەدەغە کردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایه سهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپا بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.
ئا: لاڤین عومەر