محه‌ممه‌د شوكری: 200 كۆمپانیای به‌ریتانی له‌كۆی 3500 كۆمپانیای جیهانی له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایده‌گه‌یه‌نێت، 200 كۆمپانیای به‌ریتانی له‌كۆی 3500 كۆمپانیای جیهانی له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن. گوتیشی: "سه‌قامگیری دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران".
دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق - بەریتانیا لە شاری دووبەی ئیمارات، لەژێر ناوونیشانی (عێراق، بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام) رایگه‌یاند، سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و ئه‌منی و هه‌روه‌ها فره‌یی كولتوور و دیموكراسیی، ئاڵته‌رناتیڤی كاریگه‌رن بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له ئێستا نزیكه‌ی 200 كۆمپانیای به‌ریتانی به یاوه‌ری 3500 كۆمپانیای دیكه‌ی جیهانی له‌هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، كه له بواره‌كانی خوێندن، خۆراك، گواستنه‌وه، چاودێری ته‌ندروستی، كه‌رتی پیشه‌سازی، كه‌رتی نه‌وت و غاز كارده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاركردنی ئه‌و ژماره به‌رچاوه‌ی كۆمپانیاكانی به‌ریتانی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌هێزی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری بنه‌ڕه‌تییه، له‌نێویاندا وزه، به‌تایبه‌ت وزه‌ی به‌رده‌وام و نوێبوو، به‌نداوه‌كان، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی گشتی، رێگاوبانی خێرا و ته‌كنه‌لۆژیا.
دكتۆر محه‌ممه‌د شوكری گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان به سامانه‌سرووشتییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یه‌وه (له ژێر زه‌وی، له‌سه‌ر زه‌وی) وایكردووه چه‌ندین كارگه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره بونیات بنرێت".
بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی "عێراق: بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام" دەستیپێکرد و ئه‌مڕۆ هەیینیش 08-12-2023، بەردەوام دەبێت.