عوسمان نەسرەوت: هەموو جۆرە هونەرێک پایە سەرەکییەکەی ئیستاتیکایە
K24 - هەولێر
هونەرمەندی شێوەکار عوسمان نەسرەوت، لە ساڵی 1966 لە قەڵادزێ لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لەوێ تەواو کردووە. دواتر چووەتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی و ساڵی 1987 پەیمانگای تەواو کردووە، لەم هەڤپەیڤینەیدا لەگەڵ کوردستان24 باسی هونەری شێوەکاری سەردەم و تابلۆکانی دەکات.
باسێکی ئەزموونی خۆت لە هونەری نیگارکێشان بکە؟
من لە سەرەتای منداڵیمەوە وێنەم کێشاوە و دواتر چوومەتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان و ساڵی 1987 پەیمانگام تەواو کردووە.
دوای ئەوە بەهۆی بارودۆخی نالەباری سیاسی و ئابوری کوردستان بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوام بووم لە کاری هونەری و بەشداری کۆمەڵێک پێشانگای هاوبەشم کردووە لەکوردستان، لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێرو قەڵادزێ و رانیە. لە ساڵی 1996 کوردستانم بەجێهێشتووە و ساڵی 1997 لە ئەمەریکا گیرساومەتەوە.
لێرەش بەهۆی باری گرانی ژیان و وەکو خێزاندارێک و خاوەن منداڵ دووبارە نەمتوانی بەردەوام کاری هونەری بکەم و بە ناچاری لەپاڵ کاری رۆژانەدا کاری هونەریم ئەنجام داوە و بەو شێوەیەش توانیومە لە کۆمەڵێک پێشانگای هاوبەشدا بەشداری بکەم و بەردەوام کار‌و چالاکیم هەبووە. بەشداری زۆر لە پێشانگا هاوبەشەکانم کردووە لە قەڵادزێ و هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر و رانیە. بەشداری کۆمەڵێک پێشانگای هاوبەشم کردووە لە ئەمریکا.
چەند پێشانگایەکی تایبەتیشم کردۆتەوە. بەشداری پێشانگای جالام کردووە لە ژاپۆن بۆ ساڵی 2018.
لە ماوەی کارکردنمدا هەوڵی باشکردنی توانای هونەری خۆم داوە و بە کۆمەڵێک شێوازی جیاواز کارم کردووە، بەڵام تا ئیستاش فۆکسم لەسەر ستایلێکی دیاریکراو نەبووە.
چۆن دەڕوانیتە هونەری شێوەکاری سەردەمی نوێ؟
هونه‌رى هاوچه‌رخ له ساڵانى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له ئه‌وروپا سه‌رى هه‌ڵدا، ده‌توانم بڵێم كۆكه‌ره‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕێباز و ڕه‌وته هونه‌رییه‌كان بوو، بێگومان ئه‌م هونه‌ره تائێستاكه‌ش به‌رده‌وامه، جا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌م بزاڤه هونه‌رییه به قسه‌ى ره‌خنه‌گران و تیۆریزمان بێت هونه‌رمه‌ند ئازاده یان ده‌توانێت به‌رهه‌مه‌كه‌ى هه‌رچۆنێك بێت پێى بڵێت، یان ده‌رى ببڕێت، تۆ له‌م باره‌یه‌وه چى.
کاتیک باسی هونەری هاوچەرخ دەکرێت پێویستە سەرەتا بزانین مەبەست چیە لە هونەری هاوچەرخ؟
هونەری هاوچەرخ بەواتای ئەوە دێت کە کاری هونەری هونەرمەند لەئاستی ئەو سەردەمەدا بێت کە هونەرمەندەکە تێیدا دەژێت.
بەو مانایەی لەئاستی ژیاری و پیشکەوتنی زانستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کولتووری سەردەمەکەدا بێت.
هونەری هاوچەرخ ستایلێکی دیاریکراوی هونەری نیە،
ئەمڕۆ گۆرانکاری زۆر بەسەر کایەی هونەریدا هاتووە.
پێشکەوتنە زانستیەکان و پەیدابوونی کەرەستەی هەمەجۆر ئازادی زیاتری هونەرمەند و فراوان بوونی ئاسۆی بیرکردنەوەی هونەرمەند هاوکات بوون لەگەڵ گۆرانکاریە هونەریەکاندا.
لە هونه‌رى هاوچه‌رخ شێوه‌كان تاچه‌ند له ئاستى ده‌ربڕین، یان دروستكردنى چه‌مكه‌كانن؟
هەروەکو پێشتر ئاماژەم پێیدا دەورووبەر یان ئەو کەسەی، کە هونەرمەند تێیدا دەژێت بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدات، هونەرمەند دەتوانێت لەهەر سەردەمێکدا بێت دەربڕی پەیامێک بێت و هاوکات شێوازێکی سەردەمیانەو هاوچەرخیش بێت.
تێگه‌ییشتنى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان له هونه‌رى هاوچه‌رخ چۆن ده‌بینى؟
هونەرمەندانی کوردیش بەشێکی دابڕاون لە هونەر لە سەرتاسەری جیهان، بەڵکو کرانەوەیەکی زۆر هەیە بە رووی جیهاندا و تەوژمی پێشکەوتنی هونەری لە دنیای دەرەوە، هونەرمەندانی کوردیشی لە کوردستان گرتۆتەوە.
ئێستا لە کوردستان ناوەندی هونەری بۆ پێگەیاندنی کادری هونەری و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری هونەری و ناوەندی ئەکادیمی و زانستی کەم نین.
کرانەوە و ئاڵوگۆری فکری لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتوو هەیە.
پێتوایه كامه هونه‌رمه‌نده له‌ئاست ئه‌وه‌دایه كار له‌نێو هونه‌رى هاوچه‌رخ بكات؟
هەموو کەسێک دوای ئەزموونی ئەکادیمی یان هاوکات لەگەڵ ئەوەدا دەتوانێت هەوڵ بدات، کە ئاستی هونەری خۆی بگەیەنێتە ئاستی هونەرێکی هاوچەرخ و پێشکەوتوو.
پێتوایه زیاتر ئێستاتیكا یان دەر‌بڕین مه‌به‌ستى هونه‌رى هاوچه‌رخه؟
هەروەکو پێشتر گوتومە هونەری هاوچەرخ بەدەر نیە لە دەربڕینکاری و ئیستاتیکا. هونەر هەر جۆرە هونەرێک بێت پایە سەرەکیەکەی ئیستاتیکایە، هەموو رەهەندەکانی تری پەیوەستە بە بۆچوونی هونەرمەندەکەوە.
تێنه‌گییشتنى هونه‌رمه‌ند له كڕۆكى هونه‌رى هاوچه‌رخ، ئه‌نجامدانى هونه‌ره‌كه و ناوهێنانى به‌رهه‌مه‌كه‌ى به هونه‌رى هاوچه‌رخ، مه‌به‌ستى هونه‌رى هاوچه‌رخ چۆن ده‌ناسێنێت؟
هەر وەکو گوتم هونەری هاوچەرخ شێوازێکی دیاریکراوی هونەری نیە. بەڵکو کرانەوە و رەهایی هونەرمەندە لە هەوڵدان بۆ گەیاندنی پەیامێک یان بەخشینی چێژێکی هونەری بەکەڵک وەرگرتن لە و پێشکەوتنە ئیستاتیکی و هونەری و کولتوریەی کە لەسەردەمەکەدا هەیە. بۆ دۆزینەوەی لایەنە شاراوەکانی جوانبینی، بۆ داهێنانی تەکنیکی نوێ.
تێڕوانینى جه‌ماوه‌ر بۆ هونه‌رى هاوچه‌رخ چى لێدێت؟
من ناتوانم پێشبینی ئەوە بکەم چی لێ دێت، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو تێگەیشتنی خەڵک بۆ کایەی هونەری بەگشتی زۆر باشترە.
ئه‌و ده‌رهاویشتانه چینه كه به‌ئه‌نجامدانى هونه‌رى هاوچه‌رخه‌وه دروستبوونه؟
هونەر لەم سەردەمەو پێشتریش هەمیشە هاوکات و هاوتەریب لەگەڵ ئەدەب و فەلسەفەو زانست و سیاسەت و ئابووری و تەکنەلۆجیادا پێکەوە ئاستی ژیان و فەرهەنگی کۆمەڵگایان بەرەو پێش بردووە و رێرەوی بیرکردنەوەی مرۆڤیان لە ئاقارێکەوە بۆ ئاقارێکی تر گواستۆتەوە.