وەزارەتی خوێندنی باڵای کازاخستان مامۆستایەکی کورد خەڵات دەکات
K24 - هەولێر:
وەزارەتی خوێندنی باڵای کازاخستان مامۆستایەکی کورد خەڵات دەکات كه چل ساڵ خزمه‌تی پێشكه‌ش به بواری په‌روه‌رده كردووه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) لە باڵه‌خانەی دۆستایەتی گەلانی کازاخستان لە شاری ئەڵماتی، لە پای چل ساڵ خزمەت و خەبات لە بواری پەروەردەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵای کازاخستان سوپاسنامە و مەدالیای زێڕی بە مامێد سلێمان یوسف بەخشی، كه مامۆستای زانكۆیه.
مامێد سلێمان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به وه‌رگرتنی ئه‌و مه‌دالیایه خۆشخاڵه به‌تایبه‌ت كه تایبه‌ته به رێزگرتن لە کار و ماندووبوونی چەندین ساڵەی.
هه‌روه‌ها مامێد سلێمان وه‌رگرتنی ئه‌و مه‌دالیایه‌ی به سه‌ربه‌رزی بۆ گه‌لی كورد ناوبرد و گوتیشی، حكومه‌تی كازاخستان رێز له زمانی كوردی ده‌گرێت و مافه‌كانیان ده‌یپارێزێت.