ئەمیر ئەمین نوێترین کتێبی شیعری خۆی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

شاعیر ئەمیر نوێترین کتێبی شیعری خۆی، کە لە 28 ناونیشانی شیعری پێکدێت بەناوی (ژیان بێدەنگ بە مردن قسە دەکات) چاپ و بڵاوکردەوە.

شاعیر ئەمیر ئەمین دەربارەی کتێبە شیعرییەکەی بە کوڕدستان24ـی راگەیاند: کتێبە شیعرییەکەم پێکهاتووە لە نزیکەی 28 ناونیشانی شیعری، کە بەشێکیان بەشداری فێستیڤاڵە گەورەکانی کوردستانیان کردووە و چەندینجار خەڵاتەکانی یەکەم و دووهەمیان بردۆتەوە.

ئەمین گوتیشی: ئەم کتێبە خانەی نوسیار چاپ و بڵاوی دەکاتەوە و میر کەمال دیزاینی کردووە، بەرنامەشم هەیە لەئایندەشدا هەمان کتێب وەربگێردرێتە سەر زمانی فارسی و بڵاو ببێتەوە.

نوسەر و شانۆکار و پێشمەرگە ئەمیر ئەمین، لە ساڵی 1987 لە سەیدسادق لەدایک بووە و هەر لەوێش دەژیت، خاوەنی کتێبێکی شیعرییە بە ناونیشانی (من و تۆ بۆ لەدایک بووین). لە ئێستاشدا نوێترین کتێبی شیعری بڵاوکردۆتەوە بە ناونیشانی (ژیان بێدەنگ بە مردن قسە دەکات).