ساڵی 2024 زۆر گەرم دەبێت

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

K24 – هەولێر :

ئامار و داتاکان دەریانخست ساڵی رابردوو ساڵێکی گەرم بوو، شارەزایانی  کەشوهەواش هۆشداری دەدەن لەوەی، ئەمساڵ جارێکی دیکە بەشیوەیەک زەوی گەرم دەبێت، جیهان دووچاری بێزاریدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە(9-ی کانوونی دووەمی 2024)، خزمەتگوزاریی (کۆپەرنیکۆس) بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە یەکێتی ئەوروپادا رایگەیاند، ساڵی 2023، کەشوهەوا زۆر گەرم بووە لەوەتەی ساڵی 1850گەرمی وا نەهاتۆتە پێشەوە، بەتایبەت کە پلەکانی گەرما لەناوچەکانی سەرووی دەریا هێندە گەرم دەبێت کە پێشتر گەرمای وا نەبووە.

تێکڕای پلەی گەرمی رووی هەوای جیهانی، ساڵی رابردوو گەیشتە نزیکەی 15 پلەی سەدی کە بەرزترە لە پێوانەی پێشتر کە لە ساڵی 2026بە رێژەی 0.17 پلەی سەدی تۆمارکراوە.

خزمەتگوزاری(کۆپەرنیکۆس)ناوەندی ئەوروپا بۆ پێشبینیەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکردووە، ساڵی 2023 بە رێژەی 1.48  پلەی سەدی بە بەراورد بە سەردەمی پیشەسازی، پلەکانی گەرمیی بەرزبوونەتەوە، لەوکاتەوەی مرۆڤ دەستی بە سوتاندنی بەردی خەڵوزیی کردووە بەشێوەیەکی زۆر فراوان.

لە سێپتێمبەری رابردوو، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما قسەیکردوو و رایگەیاند: هەسارەکەمان لە کوڵان نزیک دەبێتەوە، ئەوە هاوینێکی زۆر گەرم بوو، بەشێوەیەک وەسفیکردکە داڕووخانی کەش و هەوا دەستیپێکردووە.

بەڵام زانایانی کەشوهەوا لە خزمەتگوزاری(کۆپەرنیکۆس) پێشبینی دەکەن، ئەو پلەیەی گەرمی بەو نزیکانە زۆر بەرزتر بێتەوە، بەشێوەیەک گەرم بێت کە جارێکی دیکە جیهان دووچاری مەینەتی دەبێتەوە بەدەست گەرم بوونی زەوی کە ساڵی رابردوو دووچاری ببوەوە.

 

کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP28) کە لەمەوبەر لە دوبەی بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە نەخشەڕێگایەکی بۆ دوورکەوتنەوە لە سووتەمەنی بەردینەکان دانا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنەکە هێشتا ئەو داوایەی کۆڕبەندەکەی جێبەجێ نەکردووە بۆ ئەوەی  قۆناغ بە قۆناغ، نەوت و خەڵوز و گاز کەم بکەنەوە.