نێچیرڤان بارزانی و رۆمانۆوسكی دۆخى ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی كانوونی دووه‌می 2024)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ره‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران. (هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێكردووه).