لەمەودوا شاخەوانان دەبێت "کیسەی پیسایی" لەگەڵ خۆیان ببەنە ئێڤێرێست

لەمەودوا هەر شاخەوانێک بەنیازی لوتکەی ئێڤێرێست بێت دەبێت لە "Base Camp" کەمپی سەرەتا "Poo Bag" واتە کیسەی پیسایی بکڕێت کە دوای گەڕانەوەیان پشکنینیان بۆ دەکرێت.

دوای ئەوەی سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە کرا کە لە بەرزایی ئەو چیایە نەخۆش دەکەون و پیسایی لەسەر بەردەکان بەجێدەهێڵن، ئەم یاسایە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

.

زبڵ و خاشاک هێشتا پرسێکی گەورەیە لەسەر چیای ئێڤیرێست و شاخەکانی دیکەی ناوچەکە، هەرچەندە ژمارەی هەڵمەتەکانی پاککردنەوە لە زیادبووندایە، بەڵام ناوچەکە بەردەوام پیس دەکرێتەوە

چیای ئێڤیرێست بەرزترین چیایە لە سەرانسەری جیهان لە ئاستی دەریاوە، دەکەوێتە ژێر زنجیرە چیای مەهالانگور هیمال لە هیمالایا. سنووری چین و نیپاڵ بەسەر خاڵی لوتکەی خۆیدا تێدەپەڕێت و بەرزییەکەشی 8848.86 مەترە

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24 (@kurdistan24tv.official)