سیپان عه‌زیز: پێداگیری له پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین
K24 - به‌غدا:
تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته، په‌یامنێری كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راوێژكاری ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه سیپان عه‌زیز ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر خاكی عێراق راوێژكارییه و له پرۆگرامه‌كه باس له كشانه‌وه و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه.
سیپان عه‌زیز هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوور نییه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئاراسته‌ی دانیشتنه‌كه بگۆڕن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هێشتا دیار نییه دانیشتنه‌كه ده‌كرێت و رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو ده‌بێت یاخوود نا.
روونیشیكرده‌وه، وه‌ك فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكی عێراق نیگه‌رانین، هێشتا ئه‌وه‌مان بیر نه‌چووه‌ته‌وه به بیانووی زۆر سه‌یر مانگی رابردوو له هێرشێكی دڕندانه بۆسه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له هه‌ولێر منداڵێكی كه‌متر له یه‌ك ساڵ شه‌هیدكرا و جیا له‌وه‌ش بازرگانێكی گه‌وره‌ی هه‌ولێریش بووه قوربانی.
گوتیشی: "ئێمه پێداگیری له پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌موو عێراق ده‌كه‌ین، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌روه‌ری خاكی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ڕاست و باشوور پارێزراوبێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری شیعه پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده‌كردووه و به‌نیازن بیهێننه ناو په‌رله‌مان، ئه‌مه كارێكی یاسایی نییه".