نێچيرڤان بارزانى و ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا کۆبوونەوە و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/2/18، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى کۆبووەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان له عێراق و دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه و له كاتێكدا ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ده‌بێت عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بدات نه‌خزێته ناو كێشه‌كانه‌وه و قورسايى بخاته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش".
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو ئەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی دەکات، "باس له كاردانه‌وه و كاريگه‌ريى نه‌رێنيى به‌ئامانجگرتن و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مبارەيه‌وه جه‌خت له پێويستيى ڕێگرتن له‌و كرده‌وانه كرايه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له دۆخى ئاساييش و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سه‌روه‌ريى وڵات ده‌كه‌ن".
هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌منيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق له چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتيژيى نێوان هه‌ردوولادا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.