دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا دەستیپێکرد

هەڵبژاردن لە ناوچە دوورە دەستەکانی رووسیا
هەڵبژاردن لە ناوچە دوورە دەستەکانی رووسیا

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ لەناوچە دووردەستەکانی رووسیا دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، لە ناوچە دوورە دەستەکانی رووسیا دەنگدانی پێشوەختە دەستیپێکرد، لەو دەنگدانە پێشوەختەی رووسیادا دانیشتووانی سیبریا و ئەو ناوچانە دەنگدەدەن کە بەفر و بەستەڵەکن، توانای چونییان بۆسەر وێستگەکانی دەنگدان نییە.

لای خۆیەوە، لیژنەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا پێشبینی دەکات، 30 هەزار کەس لەدەنگدانی پێشوەختە بەشداری بکەن.

لەکاتێکدا بڕیارە 17ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا بەڕێوەبچێت، پرۆسەکە سێ رۆژ دەخایەنێت دیارترین کاندیدەکانیش بریتین لە: ڤلادیمیر پوتن، نیکۆڵای خاریتۆنۆڤ و لیۆنید سلۆتێکسی. کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بوون بە سەرۆکی رووسیا.