هه‌ژار هه‌سنی: په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی و راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه
K24 – هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003ـوه په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی و راسته‌وخۆیه. ده‌شڵێت، كاتی هاتووه سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به راشكاوانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی بكات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) هه‌ژار هه‌سنی، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌دوای ساڵی 1991ـوه په‌یوه‌ندییه‌كی نافه‌رمی، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا دروست بووه به‌تایبه‌تی كه له‌و كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ده‌ركردنی بڕیار 688 پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
هه‌ژار هه‌سنی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌دوای ساڵی 2003، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا پێی نایه قۆناغێكی دیكه و به‌فه‌رمی بوو.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2009ـدا بڕیاری دا به كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر و چالاكتر بوو.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ "دانانی خاڵه له‌سه‌ر پیته‌كان" به‌تایبه‌تی له بواری سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیدا، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به پره‌نسیپه گشتییه‌كان پابه‌نده نه‌خاسمه له چه‌سپاندنی دیموكراسی و كۆمه‌ڵێك به‌های دیكه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه كاتی هاتووه سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به راشكاوانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی بكات و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه بخاته‌ڕوو و روونی بكاته‌وه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكی زۆر.
رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.