سه‌فین دزه‌یی: هاوپەیمانان لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دژی هەرێمی کوردستان نیگەرانن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ر‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكادا وردتر گفتوگۆ له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كان كراوه و ئه‌وانیش به وردتر گوێیان بۆ بابه‌ته‌كان گرتووه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 9ـی ئاداری 2024) سه‌فین دزه‌یی، به‌ر‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له‌لایه‌ن سه‌هێن موفتی له كوردستان24ـه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، به‌پرسانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان كردووه و له ئاستی به‌رزدا پێشوازی كراونه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان كردووه.
به‌ر‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگدا بوو، نه‌خاسمه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و ئاڵنگاری و ئاڵۆزی بووه‌ته‌وه، هاوكات عیراقیش له‌ناو كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی سیاسی، یاسایی و ئه‌منی دایه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دا وردتر قسه له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كان كراوه و ئه‌وانیش به وردتر گوێیان بۆ بابه‌ته‌كان گرتووه.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و پێشوازیلێكردنی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكوه‌زیران و كابینه‌كه‌ی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و بۆچوونه شازانه‌ی دایه‌وه كه سه‌باره‌ت به سه‌رۆكوه‌زیران و كابینه‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان ده‌گوترێت.
سه‌فین دزه‌یی روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌پێی سیسته‌می فیدڕاڵی و ده‌ستووری عێراق و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافی خۆیه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌بێت. گوتیشی، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وڵاتان كونسوڵخانه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
به‌ر‌پرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، به‌گشتی نیگه‌رانییه‌ك له به‌رامبه‌ر بڕیار و ره‌فتاره‌كانی حكومه‌تی عێراق و دادگای فیدڕاڵی دژ به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش به ئاشكرا داوا ده‌كه‌ن ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختیشیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كابینه‌یه‌كی یه‌كگرتووه. گوتیشی، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت لایه‌نی سه‌ره‌كی بێت واته موخاتیبی به‌تایبه‌تی عێراق بێت، ئه‌و كات یه‌كگرتوویی و به‌هێزی كابینه‌كه زیاتریش ده‌رده‌كه‌وێت.
ناوبراو پێی وابوو پێشخستنی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و به‌ر له سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بۆ ئه‌و فشارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به شێوه‌ی جیاجیا له‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستان دروستكراون. به پێویست و گرنگیشی زانی سوودانی سه‌ردانه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به روونی گفتوگۆی رژدی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌ته‌وه له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس ئه‌نجام دا کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە بوو.