هاوار نێروه‌یی: سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكێكی نوێی ئه‌مه‌ریكایه له عێراقدا
K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكێكی نوێی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق. ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پلانێكی دیكه به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) هاوار نێروه‌یی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، سه‌ردانێكی گرنگه و له كاتێكی تایبه‌تدایه.
هاوار نێروه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی لێ ده‌كرێت و له ئێستادا ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی قه‌ره‌بووی مێژوو بۆ كورد بكاته‌وه به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و سته‌مه مێژووییه‌ی سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لۆزان له كورد كرا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكێكی نوێی ئه‌مه‌ریكایه له عێراقی نوێی دوای 2003ـدا.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له‌مه‌ودوا ده‌ست به پلانێكی دیكه و نوێ بكات به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، لانیكه‌م رێگری له ده‌ركردنی بڕیاری دیكه بدات.
رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.