كاتۆ سه‌عدوڵڵا: بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ واشنتن وه‌ڵامێكه بۆ فشاره‌كانی دژ به هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی ده‌كات به‌ر له بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق. ده‌شڵێت، ئه‌و سه‌ردانه وه‌ڵامێكه بۆ فشاره ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كانی دژ به هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) كاتۆ سه‌عدوڵڵا، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌و بارودۆخه‌ی عێراقدا بۆ ئه‌مه‌ریكا و داوه‌تكردنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه، ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ بایه‌خپێدانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان.
كاتۆ سه‌عدوڵڵا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق دژ به هه‌رێمی كوردستان و وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و بڕیارانه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بانگهێشت و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، وه‌ڵامێكی دیكه‌یه بۆ فشاره‌كانی وڵاتانی هه‌رێمی و مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر و فشاری گرووپه چه‌كداره میلیشیاكان.
كاتۆ سه‌عدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، بانگهێشتكردن و پێشوازیكردن له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له واشنتن به‌ر له بانگهێشتكردن و پێشوازیكردن له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق یه‌كێكی دیكه له لایه‌نه گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی پێش عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی خستووه.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.