جۆن كره‌یگ: هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی جێگیر و رێزلێگیراو و متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری پێشووتری جۆرج بوش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه هاوپه‌یمانێكی جێگیر و متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه و هه‌رێمێكی رێزلێگیراوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) جۆن كره‌یگ، یاریده‌ده‌ری پێشووتری جۆرج بوش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 1991ـوه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گرنگ و سه‌قامگیر و هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكا.
جۆن كره‌یگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن و بانگهێشتكردنی زنجیره‌یه‌كه له په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخایه‌نتر و هه‌نگاوێكه بۆ قۆناغێكی نوێ.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا به هاوپه‌یمانه‌كانی بڵێت سیاسه‌تی واشنتن به‌رامبه‌ر به هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی داكۆكیكردنه له به‌ها هاوبه‌شه‌كان.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌مه‌ریكا گرنگییه‌كی زۆر به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌تایبه‌ت كه به‌رده‌وام گفتوگۆ و راوێژی له‌باره‌ی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵدا هه‌یه و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌یان له‌نێواندایه.
جۆن كره‌یگ روونیشیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین قۆناغدا بووه، بۆ هه‌ر قۆناغێكیش گرنگی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌گۆڕ بووه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا خواستی به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستانه به‌تایبه‌تی كه رۆڵێكی زۆر قاره‌مانانه‌ی له جه‌نگی دژ به داعش گێڕا. دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه هاوپه‌یمانێكی جێگیر و متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.