محه‌ممه‌د شوكری: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ده‌رگایه‌كی فراوانتر به رووی وه‌به‌رهێنان ده‌كاته‌وه
K24- هەولێر:
ھەرێمی کوردستان ناوەندێکی گرنگە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان و ئەنجامدانی وەبەرھێنانی گشتی لە سێکتەرە جیاوازەکاندا، لەم چوارچێوەیەشدا کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پشکی شێریان بەردەکەوێت لە وەبەرھێناندا. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، ده‌رگایه‌كی فراوانتر به رووی فراوانكردنی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كاته‌وه".
دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان رۆژانە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و لەنێویاندا کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، زۆربه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بواری نه‌وت و غاز وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، دوایین وه‌به‌رهێنانیش له دانه‌غاز بووه بڕه‌كه‌ی له سنووری 250 ملیۆن دۆلار بووه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكییه‌كان 125 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی ئاساییان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
گوتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ده‌رگایه‌كی فراوانتر به رووی فراوانكردنی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كاته‌وه.
لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاکە شوێنێکی ئارام بۆ ئەمەریکییەکان ھەرێمی کوردستانە، ئەمەش بووەتە پاڵنەر کە لە زۆربەی بوارەکان ئەمەریکا پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان بکات.
شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ساڵانێکە ئەمەریکا و ھەرێمی کوردستان بەرژەوەندی سەربازی و ئەمنیان بە یەکەوە ھەیە و ئێستاش پەرە بە بەرژەوەندییە ئابورییەکان دەدەن .
له‌مباره‌یه‌وه فەرھاد کاکەیی مامۆستای زانکۆ، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، وا ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان تێكه‌ڵی یه‌كتر بن، كه باڵ ده‌كێشێت بۆ دروستبونی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئه‌منییش.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن ئاماژه‌یه بۆ دووباره گرنگیپێدانهوهی ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی هه‌ژموونی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌و كاته‌دا بۆ واشنتن، ئاماژه‌یه بۆ سه‌ره‌تایه‌تی نوێی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان.