سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكه بۆ قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، فۆكه‌سی میدیایی و ناوه‌نده‌كانی سیاسی و ستراتیژیی له‌سه‌ر چڕ بووه‌ته‌وه و هه‌مووان به چاوی بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانن و پێیان وایه، ئه‌م سه‌ردانه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بارودۆخێكدا كه عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بارودۆخێكی ئاڵۆز و هه‌ستیار تێپه‌ڕ ده‌بن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 28ـی شوباتی 2024) جینا وینستڵی، باڵیۆز و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێڵی گۆڵد، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی گۆڵد بۆ ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تی له‌میانی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، سه‌رنجیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتكردنی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ واشنتن راكێشا.
جینا وینستڵی له سه‌ره‌تادا رایگه‌یاند، بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست بۆ ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان له‌نێوانیاندا گرنگه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نتۆنی بلینكن به راشكاوانه به‌رگری له بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرد.
جینا وینستڵی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌مێكه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كورد هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژییش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رگری له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی ده‌كات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن بچنه ناو قۆناغێكی دیكه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌گرنگییه‌وه له په‌یامه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ڕوانێت به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به بوونی ئاڵنگارییه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كان، ته‌نانه‌ت پرسی نه‌وت پرسێكی گه‌رم بووه له كۆبوونه‌وه‌كاندا و ئه‌مه‌ریكا به‌و پێیه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌وڵه‌كانی بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چڕ ده‌كاته‌وه.
ئێڵی گۆڵد له لای خۆیه‌وه تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و سه‌ردانه ده‌چێته ناو چوارچێوه‌ی گرنگیپێدانی ئه‌مه‌ریكا به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ستراتیژ و ناوازه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئێڵی گۆڵد پێی وایه، هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی، ئابووری و ئاسایش و وزه‌وه رۆڵێكی گرنگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت، كه به لای ئه‌مه‌ریكایش ئه‌م رۆڵه رۆڵێكی ستراتیژییه.
سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی گۆڵد بۆ ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها بۆچوونی خۆی به‌رامبه‌ر به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا كه ئێران دراوسێیه‌تی خسته‌ڕوو و گوتی، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار و فاكته‌وه، پێویست ده‌كات ئه‌مه‌ریكا فۆكه‌سی زیاتر بخاته سه‌ر بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنان له پێگه ستراتیژییه‌كه‌ی بكات.
ئێڵی له گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی گۆڵد بۆ ستراتیژیی نێوده‌وڵه‌تی و تایبه‌تمه‌ند به پرسه ستراتیژییه‌كان دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، جارێكی دیكه چاو به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌خشێنێته‌وه وه‌ك ناوچه‌یه‌ك كه گوزارشت له زۆر به‌ها ده‌كات كه به لای ئه‌مه‌ریكاوه به‌های نه‌گۆڕن و پێویست ده‌كات ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر و سه‌قامگیرتری بۆ فه‌راهه‌م بكات.