سه‌باح ساڵح: سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری پێشووتری عێراق له ناتۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و باشتر وایه ئه‌م سه‌ردانانه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامیان هه‌بێت. ده‌شڵێت، سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 29ـی شوباتی 2024) سه‌باح ساڵح، نوێنه‌ری پێشووتری عێراق له ناتۆ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌باح ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌ستووری عێراق هه‌ندێك مادده و بڕگه‌ی تێدایه پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شێك له بڕگه و مادده‌كانی ده‌ستوور روون نین و پێویستیان به تهفسیرێكی دیكه هه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنه نێگه‌تیڤه‌كان.
سه‌باح ساڵح سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كورد له ئێستادا پێویستی به یه‌كگرتوویی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد و سیاسه‌ته‌كانی هه‌یه به‌تایبه‌تی كه كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ره.
جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و باشتر وایه ئه‌م سه‌ردانانه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی هه‌رێمی كوردستان.