دكتۆر شاكر: كۆمه‌ڵیك هۆكاری ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمی گرنگی زیاتر به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له كاتێكی هه‌ستیاردایه و بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌كه‌ی گرنگه. ده‌شڵێت، كۆمه‌ڵیك هۆكار هه‌یه كه گرنگی زیاتر به سه‌ردانه‌كه ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئاداری 2024) دكتۆر شاكر، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئومێدێكی نوێی به‌خشییه هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نوێ كرده‌وه.
دكتۆر شاكر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له كاتێكی هه‌ستیاردایه و بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه گرنگه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كۆمه‌ڵیك هۆكار هه‌یه كه گرنگی زیاتر به سه‌ردانه‌كه ده‌ده‌ن له‌وانه‌ش نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌تی ئێران.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.