باڵۆنێکی سیخوڕی لە نزیک کەناراوەکانی ئەلاسکا دۆزرایەوە

بالۆنی سیخوری وڵاتی چین
بالۆنی سیخوری وڵاتی چین

K24 - هەولێر

ئاژانسی cnn بڵاویکردەوە، ماسیگرەکان باڵۆنێکیان دۆزیووەتەوە کە پێدەچێت باڵۆنێکی سیخوڕی بێت کە لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی ئەلاسکای ئەمەریکا بینراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی ئاداری 2024، ئاژانسی cnn راگەیاند، ماسیگرەکانی ویلایەتی ئەلاسکا باڵۆنێکیان دۆزیوەتەوە و رادەستی FBIیان کردووە. بەگوێرەی سەرچاوەکان، ماسیگرەکان وێنەی باڵۆنەکەیان داوەتە دەزگا ئەمنییەکانی ئەمەریکا.

لای خۆیەوە، FBI بڕیارە باڵۆنەکە بگوازرێتەوە بۆ تاقیگەیەکی خۆی و لەوێ شیکاری بۆ بکات.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2023 ئەمەریکا خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی سیخوڕی چینی راگەیاند. پنتاگۆنیش رایگەیاند کە باڵۆنەکە زانیاری هەواڵ کۆدەکاتەوە. ئەم رووداوە بووە هۆی ئەوەی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چیندا دروستبێت، و بەو هۆیەشەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانەکەی بۆ چین دواخست.

لە بەرامبەردا پەکین ئەمەریکای تۆمەتبار کرد، بە بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکاری، و رایگەیاند کە باڵۆنەکە بۆ کەشناسی بووە و بە هەڵە چووەتە ناو ئاسمانی ئەمەریکاوە.