جه‌یمس سیسكۆ: هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی زۆر متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی ئه‌نۆدۆ له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی زۆر متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) جه‌یمس سیسكۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی ئه‌نۆدۆ له ئه‌مه‌ریكا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن، روون بووه‌وه ئه‌مه‌ریكا كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌هێزی ده‌وێت.
جه‌یمس سیسكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان، پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌دوادادێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی زۆر متمانه‌پێكراوی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئاسایش و ئابووری زۆر گرنگه.
جه‌یمس سیسكۆ هه‌روه‌ها گوتیشی، دۆخی ئاسایش و داهاتووی ئاسایش له عێراق ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا عێراق له یه‌ك كاتدا پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی ئه‌نۆدۆ له ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویست ناكات ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌جێبهێڵێت چونكه بارودۆخ له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه له ئارادانییه.
رۆژی یەکشەممە، 03-04-2024، پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد. کوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە.
دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ دەگرێت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشداری تێیدا دەکەن، هەروەها دیدارەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە (3 بۆ 5 ئاداری 2024) بەردەوام دەبێت.