گابریێل سوما: عێراق به فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی تاكلایه‌نه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق راوێژكارێكی پێشووی دۆناڵد تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بكات. گوتیشی: " عێراق به فه‌رمی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه".
گابریێل سوما راوێژكاری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئێمه 180 جار له سووریا و عێراق هێرشمان كراوه‌ته‌سه‌ر. گوتیشی: "ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بكه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمی یاخوود له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئه‌مه‌ریكا نه‌گوتراوه ده‌بێت عێراق جێبهێڵن، ئه‌وه‌ی هه‌یه قسه‌و قسه‌ڵۆكه، ده‌بێت ئه‌مه به فه‌رمی به ئه‌مه‌ریكا بگوترێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بانگهێشت كراون، حكومه‌تی عێراق تاكه لایه‌نی فه‌رمییه ده‌توانێت داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه پێگەی میدڵ ئێست ترانسپارێنت کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان؛ باسی لەوە كردووه، باشترە ئەمەریکا سەرجەم هێزەکانی لە عێراق نەکشێنێتەوە، بەڵکو بەشێکیان بباتە هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
لەدوای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، لایەن و گرووپە چەکدارە شیعییەکان هەوڵەکانییان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا چڕ کردەوە، بەڵام لەدوای وەڵامی سەربازی ئەمەریکا، جۆرێک نەرمی نواندن لەو بۆچوون و داوایەی شیعەکان بەدی دەکرێت.