چه‌ند دراوێكی زێڕ و ژماره‌یه‌ك پارچه شوێنه‌واری سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی له ئیماراتی عه‌ره‌بی دۆزرایه‌وه
K24 - هەولێر:
شوێنەوارناسان له ناوچه‌یه‌كی ئیمارات بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند دراوێكی زێڕ و ژماره‌یه‌ك پارچه شوێنه‌وار ده‌دۆزنه‌وه كه ته‌مه‌نیان به دوو هەزار ساڵ دەخەمڵێندرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024) تیمێكی شوێنه‌وارناسانی ئیتاڵیا دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند دراوێكی زێڕ و ژماره‌یه‌ك پارچه شوێنه‌واری ده‌گمه‌نیان له ناوچه‌ی ته‌ل ئه‌بره‌ق له میرنشینی ئوم ئه‌لقه‌یونی ئیماراتی عه‌ره‌بی راگه‌یاند، كه ته‌مه‌نیان بۆ دوو هەزار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دەخەمڵێندرێت.
تیمی شوێنه‌وارناسی ئیتاڵی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن دراوه‌كان و پارچه شوێنه‌واره‌كان دراو و شوێنه‌واری رۆمانین مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زایینی. ده‌شڵێن، له ئه‌نجامی گه‌ڕانه قووڵه‌كانیاندا دوو پەیکەری بەرد و نووسراوێکیان بە زمانی ئارامی دۆزیته‌وه.
میشێلدێلی ئیسپۆستی، بەڕێوبەری نوێنەرایەتی شوێنەواری ئیتاڵیا لە ئوم ئەلقه‌وین، دۆزینەوەی ئه‌و دراو و پارچه شوێنه‌وارانه بە سەرسوڕهێنەر وەسف كردووه.
میشێلدێلی ئیسپۆستی گوتوویه‌تی، دراوه زێڕه‌كان سه‌رسوڕهێنه‌رن و له ئیمپراتۆریەتی رۆمانی لە فەرەنسا به‌تایبه‌تی له شاری لیۆن دروست كراون.