پەرلەمانی ڕووسیا: ئەمەریکا بەم زووانە ئایفۆنی هاووڵاتیانی ڕووسیا لەکار دەخات

K24 - هەولێر

پەرلەمانی ڕووسیا رایگەیاند، بەهۆی فراوانبوونی ململانێ سەربازییەکانەوە کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن لە ڕووسیا ناچالاک دەکات.

 ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024، ئەنتۆن گەرێلکین، ئەندامی کۆمیتەی سیاسەتی زانیاری و تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەرلەمانی ڕووسیا رایگەیاند، ئەگەر ململانێ سەربازیییەکان بچنە قۆناغێکی تەواو جیاوازتر، ئەوا کۆمپانیای ئەپڵ هەموو ئایفۆنەکان لە ڕووسیا "ناچالاک" دەکات.

بە گوتەی ئەو: "جگە لەوەی کۆمپانیایی ئەپڵ ئایفۆنەکان ناچالاک دەکات، گووگڵیش ئەو مۆبایلە زیرەکانەی ئەندرۆید "ناچالاک" دەکات کە ئەپدەیت نەکراونەتەوە".

دوا بە دوای شڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا، وڵاتانی هاوپەیمان و ڕۆژاوا چەندان سزای ئابووری کە ئامرازێکی گرنگی ژیانە، دژی ڕووسیا بەکاری دەهێنن.

ئەوەش دوای ئەوەی لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپ ێکرد، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن ڕژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە  و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن،  ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانیی هێزی ڕووسیا و  پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت."