دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی رووسیا كێ بوون ئه‌وانه‌ی پیرۆزباییان له پوتن كرد
K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رووسیا كۆتاییهات و ڤلادیمێر پوتن لەسەدا 88ـی دەنگەكانی مسۆگەر كرد و به سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و به‌رپرسانی وڵاتان پیرۆزباییان له پوتن كرد و هه‌ندێكیش بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆشكی كرملین، ئه‌وانه‌ی پیرۆزباییان له پوتن كردووه بریتیین له:
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا
عه‌بدولمه‌جید ته‌بوون سه‌رۆكی جه‌زائیر
جومارت توكایڤ سه‌رۆكی كازاخستان
شێخ مه‌شعه‌ل ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح میری كوه‌یت
شی جی پینگ سه‌رۆكی چین
مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین
حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه میری به‌حره‌ین
هه‌یسه‌م بن تارق ئال سه‌عید سوڵتانی عوومان
ئیلهام عه‌لیێڤ سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان
ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلارووسیا
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران
ئیمام عه‌لی ره‌حموون سه‌رۆكی تاجیكستان
نیكۆلاس مادوورو سه‌رۆكی فه‌نزوێلا
كیم جونگ ئوون سه‌رۆكی كۆریای باكوور
لویس ئاڕسی رێبه‌ری بۆلیفیا
مین ئۆنگ هلاینگ سه‌رۆكوه‌زیرانی میانمار
شه‌وكه‌ت میرزیائیف سه‌رۆكی ئۆزبه‌كستان
یه‌ڤگینا گوتسوول سه‌رۆكی هه‌رێمی گاگوزیا
زیومارا كاسترۆ سه‌رۆكی هیندۆراس
دانیێل ئۆرتیگا سه‌رۆكی نیكاراگوا
ناریندرایمودی سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان
ڤلادیمێر پوتن تەمەن 71 ساڵ لە 1999وە لە دەسەڵاتە.
بەبردنەوەی ئەم هەڵبژاردنەش پوتن بۆ شەش ساڵی دیكە، واتە تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات دەمێنێتەوە. دواتریش دەتوانێت جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید بكاتەوە.