‎ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

K24- هەولێر

‎ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە بە هۆی ناجێگیری کەشوهەوا خۆیان لەوشوێنانە بە دوور بگرن کە ئەگەری پەنگخواردنەوەی لێ ئاویان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە ڕۆژی چوارشەممە، 20ـی ئاداری 2024، بەهۆی ناجێگیریی کەش و هەوا، داوا لە شۆفێران دەکەین خۆیان لەو شوێنانە بە دوور بگرن کە ئەگەری پەنگخواردنەوەی ئاویان لێ هەیە، هەروەها لە پێناو سەلامەتی گیانی خۆیان نەچنە ناوچە شاخاوییەکان.

‎لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەبارەت بە دەوامی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی، داواکارین سبەینێ چوارشەممە سەردانمان نەکەن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەبەرئەوەی مامەڵە کارگێڕییەکان و کارەکانی تۆمارکردن ڕایی ناکەین سەرجەم تیمەکانمان لە  ئامادەباشیی تەواودا دەبن لەسەر شەقامەکان بۆ هاوکاریی هاوڵاتییان

‎ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ هەر حاڵەتێکی ناکاو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی بکەن.