ئاری نانه‌كه‌لی: پارتی حزبێكی ئاسان نییه‌

ئاری نانه‌كه‌لی
ئاری نانه‌كه‌لی

K24 - هەولێر:

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شداری نه‌كردنمان په‌یوه‌ندی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌. دووپاتیشیكرده‌وه‌، كه‌ "پارتی حزبێكی ئاسان نییه‌".

ئاری نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی به‌ پێویستی زانی بڕیاری كشانه‌وه‌ بدات و نه‌چێته‌ ژێرباری بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی.

نانه‌كه‌لی هه‌روه‌ها گوتیشی: "پارتی خاوه‌نی ئه‌زمونێكی دوور و درێژی سیاسیی و چه‌كدارییه‌، حزبێكی ئاسان نییه‌ و پارتی پێشی خۆی به‌ باشی ده‌بینێت".

ده‌شڵێت: "بڕیاری كشانه‌وه‌ی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگی به‌ هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئاری نانه‌كه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێكهاته‌كانی كوردستان هاتنه‌ ریزی پارتی و پشتگیرییان له‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌رهه‌ق به‌ پارتی نییه‌ و به‌ڵكو دژی هه‌رێمی كوردستانه‌.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دوێنێ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین کە بە نایاسایی و نادەستووری بەڕێوە بچێت.

دوای بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی لەبارەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هۆکارەکانیش بۆ کوردستانیان و عێراقییەکانیش روونە.