مه‌روان ئه‌حمه‌د: تا ئێستا 250 هه‌زار هه‌ژماری بانكیی له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ئاماژه به‌وه ده‌كات، 250 هه‌زار هه‌ژماری بانكیی له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌نەته‌وه؛ ده‌شڵێت، له به‌رنامه‌دایه تاكو دوو مانگی دیكه 76 كابینه‌ی ئامێره‌كانی ئه‌ی تی ئێم له هه‌ولێر دابنێن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) مه‌روان ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری "هه‌ژماری من" تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ك تاكو ئێستا 250 هه‌زار هه‌ژماری بانكی له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری "هه‌ژماری من" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا له هه‌ولێر 213 هه‌ژماری بانكی له هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه و زیاتر له 140 هه‌زار كارت راده‌ستی فه‌رمانبه‌ران كراوه.
مه‌روان ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ستیان كردووه به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری من له دهۆك و سلێمانی كه تا ئێستا له سلێمانی 19 هه‌زار هه‌ژمار كراوه‌ته‌وه و له دهۆكیش 18 هه‌زار كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتیشی، له هه‌ولێر سته‌یشنی (ئه‌ی تی ئێم) له چه‌ند شوێنێك دانراوه و له به‌رنامه‌دایه تاكو دوو مانگی دیكه 76 كابینه‌ی ئامێره‌كانی ئه‌ی تی ئێم دابنێن بۆ سلێمانی و دهۆكیش هه‌مان به‌رنامه‌یان هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و پێنج بانكه‌ی كه به‌شدارن له هه‌ژماری من، رۆژانه له توانایاندایه 10 هه‌زار كارتی هه‌ژماری من چاپ بكه‌ن و دواتر ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی دابه‌شكردنی كارته‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران بدرێته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوباتی 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەریی هەژماری منی راگه‌یاند کە بەرنامەیەکی گشتگیریی داراییە بۆ فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و خانەنشینان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رێكه‌وتی 5ـی ئاداری 2023، رایگه‌یاند، دەستپێشخەریی هەژماری من، کە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیاندرا، کۆمەڵێک سوودی بۆ هاووڵاتییان و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت، له سوودەکانی بۆ هاووڵاتییان، ئاسانکاری و سەلامەتیی هەژمارەکان، پێدانی مووچە بەشێوەیەکی رێکوپێک و لەکاتی خۆیدا بەبێ نۆرەگرتن، کەمکردنەوەی مەترسیی دزینی مووچە و پاشەکەوت.
هه‌روه‌ها سوودی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ بەرهەمە داراییەکان، دروستکردنی داهاتی زیادە لە دانانی پارەی نەختینەیی ناکارا لە پاشەکەوتدا، کڕینی کاڵا یان پارەدان بە خەرجییە کەسییەکان لە رێی قەرزی ئاسانەوە، باشتربوونی رۆشنبیری دارایی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سووده‌كانی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له بواری پارەدانی دیجیتاڵی روونكردووه‌ته‌وه، له‌وانه، پارەدان بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییە ئۆنلایینەکان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی، توانای حەواڵە لەنێوان هەژمارە جیاوازەکان لە رێی کارتی مۆبایل/ ئینتەرنێت، وەرگرتنی حەواڵەی نێودەوڵەتی بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو بکەیت.
سه‌باره‌ت ئابووریی هەرێمی کوردستانیش، پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێته هۆی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆیی، بەهۆی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە کەرتی بانکییدا، زیادبوونی خەرجیی بەکاربەران بەهۆی زیادبوونی قەرزی تاکەکەسی، رەخساندنی هەلی کار لە کەرتی بانکی، کەمکردنەوەی پشتبەستن بە مامەڵەی کاش، زیادکردنی کارایی حکومەت و شەفافییەت، سەرهەڵدانی پارەدانی دیجیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان.