پوتن: له‌سه‌رده‌می یه‌ڵتسین رووسیا وڵاتێكی لاواز بوو
K24 – هەولێر:
ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا ده‌ڵێت، بۆریس یه‌ڵتسین یه‌كه‌م سه‌رۆكی رووسیا دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، سه‌رۆكێكی لاواز بووه و له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌شێكی زۆری سه‌روه‌ریی و خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
پوتن ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی به‌شداریی له فیلمێكی دیكیۆمێنتاری به‌نێوی (به‌لگراد) كرد، كه له‌میانه‌یدا رایگه‌یاند، رووسیا دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت كه بۆریس یه‌ڵتسین سه‌رۆكی بوو، له‌وپه‌ڕی لاوازیدابوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "فشاره دارایی و سیاسییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، كاریگه‌ری زۆرییان به‌سه‌ر بۆریس یه‌ڵتسینه‌وه هه‌بوو".
پوتن هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه، به‌داخه‌وه له‌و كاته‌دا رووسیا به‌شێكی زۆری سه‌ره‌وه‌ری و خاكه‌كه‌ی له ده‌ستدا.
بۆریس یه‌ڵتسین له یه‌كی شووباتی 1931 له‌دایكبووه و لە 23 نیسانی ساڵی 2007 لەتەمەنی 82 ساڵیدا لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کردووە.
لە ساڵی 1999 بەشێوەیەکی کوتوپر لە میانه‌ی گووتارێکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و داوای لێبوردنی لە گه‌لی رووسیا کرد کە نەیتوانیوە خەونەکانییان بەدی بھێنێت له دوای خۆی ڤلادیمێر پوتنی له شوێنی خۆی دانا.
بەبردنەوەی پوتن له دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا 2024، بۆ شەش ساڵی دیكە، واتە تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات دەمێنێتەوە. دواتریش دەتوانێت جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید بكاتەوە.