نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکانی سلێمانی دیاریکرا

نرخی کارەبای مۆلیدە ستییەکان
نرخی کارەبای مۆلیدە ستییەکان

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ئادار دیاریکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئاداری 2024، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاوی کردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون "ستییەکان" کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاداری دیاریکرد، کە بریتییە لە (252) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات بۆ یەک کاتژمێر کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە ئادار بریتییە لە (252) دینار.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، بۆ مانگى شوبات نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (254) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 2 دینار دابەزیوە.

راشێگەیاند، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.