ئەڵمانیا: تاکە وەڵام بۆ پرسی فەڵەستین و ئیسرائیل دامەزراندنی دوو دەوڵەتە

K24- هەولێر

ئانالێنا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی کەناری رۆژئاوای فەڵەستینی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی فەڵەستین کۆبووەوە لەدوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، تاکە وەڵام بۆ پرسی فەڵەستین و ئیسرائیل دامەزراندنی دوو دەوڵەتە، چونکە ئیسرائیلییەکان لە ئاشتیدا ناژین ئەگەر فەڵەستینییەکان لە ئاشتیدا نەژین.

ئانالێنا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێمانوایە دروستکردنی دوو دەوڵەت وەڵامە بۆ کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل، لەمیانی هەوڵەکانمان بەردەوام جەختمان لە پرسی دروستکردنی دوو دەوڵەت کردووەتەوە، چونکە تەنها کاتێک ئیسرائیلییەکان بە پارێزراوی دەژین کە فەڵەستینییەکان بە پارێزراوی بژین، بێگومان دەبێت دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن دەسەڵاتی چاکسازیخوازەوە بەڕێوەببرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئاگربەستەی لە ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی لەسەردرا لە بەرژوەندی خەڵکی ئیسرائیلیشە چونکە بەشێکی تەرخانکراوە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

گوتیشی، ئاگربەست تەنها لەبەرژەوەندی خەڵکی غەززەدا نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندی ئیسرائیلیشدایە.