یانەكانی خولی پلەدووی كوردستان گۆڵبارانی یەكتریان كرد

گرتەیەك لە دەستپێكی یاریی سەنگەسەر و ئاسۆ لە خولی پلەدووی كوردستان. 27 ئاداری 2024
گرتەیەك لە دەستپێكی یاریی سەنگەسەر و ئاسۆ لە خولی پلەدووی كوردستان. 27 ئاداری 2024

لە قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان كە بە بەشداریی 17 یانە كە دابەشكراون بەسەر دوو كۆمەڵە دەستیپێكرد، شێخان سەركەوتنێكی گەورەیان لە یەكەمین گەڕ تۆمار كرد. یانەیەكیش لە رێگەی كوردستان24ـەوە كشانەوەی لە خولی پلەدووی كوردستان راگەیاند.
ـ یانەی سەنگەسەر لە نێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی میوانداریی یانەی ئاسۆی شاری هەولێری كرد، لە نیوەی یەكەم هیچ لایەك نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن، بەڵام لەگەڵ فیكەی دەستپێكی نیوەی دووەم دارڤان ئەسكەندەر بە ئاسیستی ئەحمەد عەبدوڵڵا گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد.
دواتر سەنگەسەر برینەكانی ئاسۆی شاری هەولێری قوڵتكردەوە، كاتێك ساڵح عەبدوڵڵا گۆڵی دووەمی بۆ سەوزپۆشەكانی سەنگەسەر زیاد كرد.

ـ لە یارییەكی دیكەدا، یانەی شێخان و باوەنوور بەیەك گەیشتن، لە خولەكی 34، رەزا محەمەد بە لێدانی سەر گۆڵی پێشكەوتنی شێخانی لە دژی باوەنوور كرد، نیوەی یەكەم بەم تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
لە كۆتاییەكانی نیوەی دووەم، شێخان لە ماوەی 2 خولەك 2 گۆڵیان كرد، لە خولەكی 82 دیاز هەوار گۆڵی دووەمی شێخانی تۆمار كرد، پاشان لە خولەكی 84 سیهاد محەمەد گۆڵی سێیەمی زیاد كرد.
پێش ئەوەی یارییەكە كۆتایی بێت، دیاری عەزیز لە یانەی سەنگەسەر بە كارتی سوور كرایە دەرەوە، یارییەكەش بە 2 گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی سەنگەسەر كۆتایی هات.

ـ لە یارییەكی دیكەشدا یانەی هەریر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی خەبات بووەوە، یانەی هەریری نوێنەری دەڤەری سورچیایەتی بە گۆڵێكی بێوەڵام یەكەمین سەركەوتن لەم قۆناغە تۆمار كرد.

ـ لە یارییەكی دیكەی قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان، یانەی خەڵاتی پێنجوین لە نێو یاریگەی خۆی 3 خاڵی لە یانەی پەروەردە وەرگرت، كاتێك یارییەكەی بە 2 گۆڵ بەرامبەر تاكە گۆڵێك بردەوە.
ـ لە دوایین یارییش، هەردوو یانەی باتیفا و كفری بە 2 گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەربوون، گۆڵەكانی كفری لە لایەن محەمەد هجران و عەبدولرەحمان ئەیوب تۆمار كران.

لە لایەكی دیكەیشەوە یانەی گارە لە رێگەی كوردستان24ـەوە كشانەوەیان لە خولی پلەدووی كوردستان راگەیاند، شێروان بەشار سەرۆكی یانەكە لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند بەشداریی لە قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان ناكەن، ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە سبەی لە شاری دهۆك میوانداریی یانەی بەختیاری شاری سلێمانی بكات.

باوەنوور بە درێسی سپی و شێخان بە درێسی زەرد لە یەكەمین گەڕی قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان. 27 ئاداری 2024
باوەنوور بە درێسی سپی و شێخان بە درێسی زەرد لە یەكەمین گەڕی قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان. 27 ئاداری 2024