وادەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دیاری کرا

K24 – هەولێر:

ڕاگری پەیمانگەی توێژینەوەی فەلەکی لە میسر، ڕۆژی چوارشەممەی مانگی داهاتوو (10ـی نیسانی 2024) وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) تەها ڕابح، ڕاگری پەیمانگەی توێژینەوەی فەلەکیی لە میسر ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی مانگی داهاتوو (9ـی نیسانی 2024) تەواوکەری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دواتر چوارشەممە، 10ـی نیسان، جەژنی رەمەزانە و  یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە .

جەژنی ڕەمەزان، یەکەم جەژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزان.

یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جەژنی ڕەمەزان لە جەژنی قوربان بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جەژن موسڵمانان زەکات و سەرفیترە دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن.

دوای نوێژی جەژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جەژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەیشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازیی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنئازایی و پیرۆزبایی.