لە سوید هەر سێ ڕۆژ جارێک ژنێک دەکوژرێت

K24 - هەولێر

ئاماری دەستەی تاوانی سوید (Bra) ڕایگەیاند، هەر سێ ڕۆژ جارێک ئافرەتێک لە سوید دەکوژرێت.

بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن دەستەی کۆنترۆڵکردنی تاوانی سوید (Bra) بڵاوکراوەتەوە و ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە سوید  121 حاڵەتی کوشتنی ئافرەتان هەبووە، واتە سێ ڕۆژ جارێک ئافرەتێک کوژراوە.

بەپێی ئاماری دەستەکە ژمارەی قوربانییەکان بەم شێوەیە بوون، 33 تاوان ئافرەت بووە. 17 تاوان کچانی کەمتەمەن بوون، 10 تاوانی کۆمەڵایەتی بووە، 53 ئافرەت بە چەک کوژراون، هەروەها 41 ئافرەتیش بە چەقۆ کوژراون.

یان لوندبێک، ئامارزانی ئەنجوومەنیی ئامار لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: زیادبوونی ژمارەی تاوانەکان لە ئەنجامی ئەو ململانێیانەی کە لە ژینگە تاوانکارییەکاندا هەیە.