توێژینه‌وه‌یه‌ك: عێراق خراپترین وڵاته بۆ گوزەرانی به‌ساڵاچووان
K24 - هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌ك ڕیزبه‌ندی گونجاوترین و خراپترین وڵات بۆ گوزەرانی به‌ساڵاچووان بڵاوده‌كاته‌وه و عێراق له پله‌ی 109ـه‌میندایه.
به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كه ناوی 199 وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، ڕیزبه‌ندی وڵاتان بۆ گونجاوترین و خراپترین شوێنی گوزەران له جیهان بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن 60 ساڵی به‌ره‌و سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌مه‌ن، چاودێریی ته‌ندروستی، سه‌لامه‌تی، به‌خته‌وه‌ری، تێچووی ژیان، نرخی خانوبه‌ره و ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بڵاو كرایه‌وه؛ عێراق، له ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا له پله‌ی 109ـی جیهان و حه‌وته‌می وڵاتانی عه‌ره‌بییه.
به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندییه‌كه، قه‌ته‌ر له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌شته‌می جیهاندایه، له‌كاتێكدا میرنشینی مۆناكۆ لە ئه‌وروپا له پێشه‌وه‌ی گشت وڵاتانی جیهانه و بۆرۆندی ئه‌فریقیاش له پله‌ی كۆتاییدایه.