پارێزگاری دهۆک بەدواداچوون بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری سێمێل دەکات
K24 – هەولێر:
پارێزگاری دهۆک لە قەزای سێمێل سەردانی کۆمەڵگەی تەناهی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری کۆمەڵگەکە کرد و رایگەیاند: تاوەکو ئێستا 10%ـی پڕۆژەکە تەواو کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (14ـی نیسانی 2024) عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە قەزای سێمێل سەردانی کۆمەڵگەی تەناهی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەڵگەکە کرد و پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی شەست مەتری و چەندین شەقامی سی مەتری بەسەر کردەوە.
پارێزگاری دهۆک، جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت جێبەجێکردنی هەموو پڕۆژە و دروستکردنی شەقامەکان بە کوالێتییەکی باش و ستاندارتی جیهانیی بێت، هەروەها لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا پڕۆژەکان تەواو بکرێن و بۆ ئەوەی بە زووترین کات بکەونە خزمەتی خەڵکی دەڤەرەکە.
عەلی تەتەر، گوتی: ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 20 ملیار و 200 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو ئێستا 10%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە، کە چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت:
1- پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 60 مەتری بە درێژایی سێ هەزا و 250کم، لە ئەندەرپاسی کۆمەڵگەی تەناهیی تاوەکو یەکەکانی نیشتەجێبوون، هەروەها لەگەڵ دروستکردنی شەقامی سەرەکی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە تەناهیی.
2- پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 30 مەتری بە درێژاریی 2کم لە بەرامبەر شارەوانی تەناهی.